ئێران ڕەتیدەکاتەوە مووشەکی بۆ ڕووسیا ناردبێت

شەیری بکە لە:
ئێران ڕەتیدەکاتەوە مووشەکی بۆ ڕووسیا ناردبێت

دیمەنی درۆنێکی ئێرانی لەگەڵ ئاڵای وڵاتەکە، وێنە: New arab

ئاڤا نیوز 

 

ئێران جارێکی دیکە ڕەتیدەکاتەوە مووشەک و درۆن و  کەرەستەی سەربازیی بۆ ڕووسیا ناردبێت.

 

لێدوانی فەرمی: ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە کاردانەوەیەکدا بەرامبەر بە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی، ڕایگەیاند: ڕاپۆرتەکە بێبنەمایە و بە مەبەستی سیاسیی هەندێک وڵاتی ڕۆژئاوایی نووسراوە.

 

زانیاریی زیاتر: ئێران خۆی لە شەڕی ئۆکراینا بە بێلایەن دەناسێنێت و ڕایگەیاندووە، پشتیوانی لە گفتوگۆ و چارەسەری کێشەکان دەکات. 

 

وێنە گەورەکە: ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوایی ئێران و کۆریای باکوور بە یارمەتیدانی ڕووسیا لە شەڕی دژ بە ئۆکراینا و ناردنی مووشەک بۆ ڕووسیا تۆمەتبار دەکەن. ئێران و کۆریای باکوور ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکەنەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: