نهێنییەکی تایبەتی ژیانی ڤلادیمێر پووتین ئاشکرا دەبێت

شەیری بکە لە:
نهێنییەکی تایبەتی ژیانی ڤلادیمێر پووتین ئاشکرا دەبێت

ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا و ئەلینا کاباییڤا، کچە یاریزانی پێشووی جمناستیک. وێنە؛ میدیاکانی ڕووسیا

ئاڤا نیوز

 

 

بەپێی هەواڵێکی سەنتەری ڵێکۆڵینەوەی دۆسیە لە ڕووسیا، کە لەسەر ژیانی تایبەتی ڤلادیمێر پووتین،  سەرۆکی ڕووسیا بڵاویکردووەتەوە، دەرکەوتووە پووتین دوو کوڕی هەیە.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: سەنتەری ڵێکۆڵینەوەی دۆسیە لە ڕووسیا، نهێنییەکی تایبەت ژیانی ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا ئاشکرا دەکات، لە هەواڵەکەی سەنتەری لێکۆڵینەوەی دۆسییەدا هاتووە: پووتین دوو کوڕی لە خۆشەویستەکەی هەیە، کە ژیانێکی گۆشەگیر و شاهانەیی لە کۆشکێکی کرێملین  بەسەر دەبەن.

 

ئەوەش بزانە: دایکی دوو كوڕەکەی پووتین ئه‌لینا كاباییڤا كچه‌ یاریزانى پێشووى جمناستیکن، ناویان  ئیڤانی تەمەن نۆ ساڵان و ڤلادیمێر جۆنیۆری تەمەن پێنج ساڵانن.

 

زانیاریی زیاتر:  ئیڤان لە بەهاری ساڵی 2015 لە شاری لوگانۆی سویسرا لەدایکبووە، ڤلادیمێر جونیۆر لە بەهاری 2019 لە مۆسکۆ لەدایکبووە، کە گوێرەی زانیارییەکانی سەنتەرەکە کاتێک هەواڵی لەدایکبوونی ئیڤان بە پووتین دەگەیێنن، ناوبراو هاوار دەکات و دەڵێت"هوورا، لە کۆتاییدا منداڵێکی کوڕم بوو."

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ