بە تۆمەتی "گەندەڵی و تیرۆر و خیانەت" سکاڵا دژی یوسف کیلابی تۆمار دەکرێت

شەیری بکە لە:
بە تۆمەتی "گەندەڵی و تیرۆر و خیانەت" سکاڵا دژی یوسف کیلابی تۆمار دەکرێت

یوسف کیلابی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق

ئاڤا نیوز

بەتۆمەتی "گەندەڵی و تیرۆر و خیانەت" سکاڵا دژی یوسف کیلابی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە پشکی پارێزگای واست تۆمار دەکرێت.

چیرۆکی سەرەکی: محەممەد جەمیل، پارێزگار واست و عەلی حوسێن سلێمان، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگاکە لە دادگا سکاڵایان دژی  یوسف بەعیر کیلابی تۆمارکردووە. داواش لە خەڵک دەکەن ئەوانیش سکاڵای لە دژ تۆمار بکەن.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای واست لە ڕاگەیێنراوێکدا چەند تۆمەتێکیان داونەتە پاڵ کیلابی، تۆمەتەکانیشیان بە "گەندەڵی و تیرۆر و خیانەت" ناوبردوون، لەوانە

- پەیوەندی ڕاستەوخۆی لەگەڵ چەند ئەندامێک بەستووە و پارەیەکی زۆری پێشکەش کردوون بۆ  وازهێنان لە دژایەتیکردنی لە پۆستەکەیدا.

- پێشکەشکردنی ئۆفەر بۆ پڕکردنەوەی پۆستە باڵاکان لەلایەن ژمارەیەک ئەندامی نزیک لە خۆیەوە.

- هەڕەشەکردنی ئاشکرا لە ئەندامان، بەڵێندەران و وەبەرهێنەران.

- گەندەڵیکردن، بەشێوەیەک ئامادەیە بڕی 15 ملیار دینار بۆ پۆستی پارێزگار خەرج بکات.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: یوسف کیلابی کە بە لێدوانە تووندەکانی دژی هەرێمی کوردستان ناسراوە، لە هەڵبژاردنی 2021 بە سەربەخۆ خۆی کاندید کرد و ئێستا ئەندامی لیژنەی داراییە.

شەیری بکە لە: