هەناردەکردنی کاڵا و بەرهەم لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ بازاڕەکانی عێراق دەوەستێت

شەیری بکە لە:
ئاڵای کوردستان و ئاڵای عێراق

ئاڵای کوردستان و ئاڵای عێراق

ئاڤا نیوز

 

هەولێر و بەغدا لە گفتوگۆدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی هەناردەکردنی کاڵا و بەرهەم لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ بازاڕەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، ئەم پرسە تەوەرێکی گرنگی کۆبووەنەوەی ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان و عێراق دەبێت.

 

وێنە گەورەکە: بەسەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران بارزانی کۆبوونەوەی هەردوو ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق بۆ کاروباری ئابووری و ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوولا دەکرێت، گرفتی گومرگەکان  و بازرگانی بەشێکی گفتوگۆی ئەم کۆبوونەوەیە.

 

ئەوەی پێویستە بزانیت: لە کۆتایی مانگی حەوت ڕێگەکانی عێراق بەڕووی هەناردەکردنی کاڵا و بەرهەم لە هەرێمی کوردستانەوە داخران، دواتر و ڕۆژی شەشی مانگی هەشت  شاندی هەولێر  و بەغدا کۆبوونەوە بڕیاردرا تاوەکو 01-09-2024 ڕێگە بە ڕووی هاوردەکردن بکرێتەوە، تاوەکو چارەسەری کێشەکە.

 

لێدوانی فەرمی: نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بە ئاڤا نیوزی گوت، "ماوەی دوو ڕۆژە بەهۆی کۆتاییهاتنی وادەکە، بەغدا دەروازەکانی بەڕووی هەناردەکردنی بەرهەمی کۆمپانیا پیشەسازییەکانی هەرێمی کوردستان داخستووە، چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ بڕیار لە ڕێگەچارەیەکی نوێ بۆ ئەو دۆخە بدرێت".

 

بۆچی گرنگە: نزیکەی 70%ـی ئەو بەرهەمانەی هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێن، لەگەڵ ئەو بەرهەمە جۆراوجۆرانەی لە کۆمپانیا و کارگەکانی هەرێمی کوردستان بەرهەم دەهێنرێن، لە بازاڕی پارێزگاکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق ساغ دەکرێنەوە.

 

لەلایەکی دیکەوە: گرفتێکی دیکەی نێوان هەولێر و بەغدا، هاوردەکردنی کاڵا و بەرهەمە لە ڕێگەی دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان و هەناردەیەتی بۆ پارێزگاکانی عێراق، کە بەغدا مەودای تێپەڕینی ئەو بەرهەمانەی درێژکردووەتەوە، واتە ئەگەر بەرهەمێک لە باشماخەوە هاوردەبکرێت دەبێت لە کەرکووکەوە بچێتە پارێزگاکانی عێراق، ئەمەش مەوداکە درێژ دەکاتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ