کێشەی کارەبا لە سنووری سلێمانی چارەسەر دەکرێت

شەیری بکە لە:
کێشەی کارەبا لە سنووری سلێمانی چارەسەر دەکرێت

بەهۆی بارانبارین بەشێک لە دانیشتووانی سلێمانی بێ کارەبا بوون، وێنە: ئەرشیف

ئاڤا نیوز

کێشەی کارەبای نیشتیمانی لە چەند گەڕەکێک لە سەنتەری شاری سلێمانی و قەزاکانی پێنجوێن، دوکان و شارباژێڕ چارەسەر دەکرێت، کە بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە پچڕابوو.

چیرۆکی سەرەکی: دوێنێ پێنجشەممە بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە لە سنووری سلێمانی زیانێکی زۆر بە تۆڕەکانی گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبا کەوت؛ شۆرتێکی زۆر دروستبوو، چەند هێڵێکی گواستنەوەی تەوژم بەرز و زیاتر لە 35 فیدەری دابەشکردنی کارەبا لەکارکەوتن.

لێدوانی فەرمی: ئەندازیار ئەنوەر حەمەسەعید، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای سلێمانی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "لە دوێنێوە سەرجەم تیمەکانمان لەکاردان، ئێستا زۆربەی کێشەکان چارەسەرکراون و دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هیچ کێشەیەک نامێنێت و کارەبا دەگەڕێتەوە دۆخی جاران".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان