خالید خۆشناو: پرۆژەکە لە یەک کاتژمێردا 20 هەزار مەتر سێجار ئاو دەگەیەنێتە هەولێر

شەیری بکە لە:

خالید خۆشناو، خاوەنی هێمن گرووپ

ئاڤا نیوز

 

پرۆژەی فریاگوزاری خێرا یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کێشەی ئاوی هەولێر بەتەواوی چارەسەر دەکات.

 

بۆچی گرنگە: کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرەڕای قەیرانی دارایی و ئاستەنگەکان گرنگی زۆری بە گەیاندنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان لەسەرجەم شار و شارۆچکەکان داوە.

 

لێدوانی فەرمی: خالید خۆشناو، خاوەنی کۆمپانیاکانی هێمن گرووپ ڕایگەیاند: سوپاسی سەرۆکوەزیران بارزانی دەکەم کە ئەرکی جێبەجێکردنی پرۆژەکەی پێ سپاردین و هەوڵدەدەین زووتر لەو کاتەی دیاریکراوە پڕۆژەکە تەواو بکەین.

 

زانیاریی زیاتر: پڕۆژەکە لە یەک کاتژمێردا 20 هەزار مەتر سێجا دەگەیێنێت بە شاری هەولێر، پێداویستی یەک ملیۆن و 500 هەزار هاووڵاتی پڕدەکاتەوە و کێشەی ئاوی خواردنەوە بەتەواوی چارەسەر دەکات.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێنج هەزار کارمەند بە سێ شیفت لەنێو پرۆژەکەدا کاردەکەن، ماوەی تەواوبوونیشی 14 مانگە و 60%ـی ئاوی هەولێر دابین دەکات.

 

 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ