ئەمریکا بۆ پووتین: خۆت لە هەڵبژاردنەکانمان هەڵمەقورتێنە

شەیری بکە لە:
ئەمریکا بۆ پووتین: خۆت لە هەڵبژاردنەکانمان هەڵمەقورتێنە

وێنەی جۆن کێربی و ڤلادمیر پووتین

ئاڤا نیوز


گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا وەڵامی ڤلادمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا دەداتەوە لەسەر گوتەیەکی سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا کاتێک ڕایگەیاند، پێی باشترە جۆ بایدن ببێتەوە سەرۆک لەجیاتی دۆناڵد ترەمپ.


وێنە گەورەكە: هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا تەنیا چەند مانگێکی ماوە و ئەگەرێکی زۆر هەیە دۆناڵد ترەمپ و جۆ بایدن جارێکی دیکە ببنەوە ڕکابەری یەکدی. لە چەند ساڵی ڕابردوو پووتین بەوە تۆمەتبار دەکرێت کە دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا دەکات، بەتایبەتی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی 2016.


لێدوانە فەرمییەکان: لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ڕووسیا کە ڕۆژی چوارشەممە پەخشکرا، پووتین گوتی، جۆ بایدن لە دۆناڵد ترەمپ بە باشتر دەزانێت بۆ سەرۆکایەتی چونکە بایدن جموجووڵەکانی پێشبینیکراوە و ئەزموونی زیاترە.


جۆن کێربی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وەڵامی سەرۆکی ڕووسیای دایەوە و گوتی: پووتین باش دەزانێت ئێمە چیمان کردووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی کاریگەرییە خراپەکانی وڵاتەکەی لە سەرانسەری جیهان و ئەوەشمان پیشان داوە کە چەنێک ئامادەین بۆ دوورخستنەوەی هەژموونی ڕووسیا، بۆیە بەرێز پووتین لە هەڵبژاردنەکانمان دووربکەوەرەوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە سەرەتایی مانگی 11ـی ئەمساڵ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت و کێبڕکێیەکی تووند هەیە لەنێو کۆمارییەکان بۆ دەستنیشانکردنی کاندیدی سەرەکی، تا ئێستاش لە کیبڕکێیەکە دۆناڵد ترەمپ لەپێشە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: