بەهۆی ‌هەڕەشەی هێرشی مووشەکیەوە بەشێک لە قوتابخانەکانی هیندستان دادەخرێن

شەیری بکە لە:
بەهۆی ‌هەڕەشەی هێرشی مووشەکیەوە بەشێک لە قوتابخانەکانی هیندستان دادەخرێن

یەکێک لە قوتابخانەکانی وڵاتی هیندستان، وێنە: conomist

ئاڤا نیوز

 

لە ویلایەتی مانیپوری هیندستان بەهۆی هێرشی مووشەکیەوە بڕیاری داخستنی قوتابخانەکان دەرکرا.


 
چیرۆکی سەرەکی:  ڕۆژی هەینی 6-9-2024، یاخیبووانی هیندستان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان بەکارهێنا بۆ فڕێدانە خوارەوەی تەقەمەنی.

 

چی ڕوودەدات: دوای ئەم هێرشە لە ڕۆژی شەممەوە لە ویلایەتی مانیپوری هیندستان فەرمانی داخستنی قوتابخانەکان دەرکراوە، تاوەکو ئێستا پیاوێکی تەمەن 78 ساڵ گیانی لەدەستداوە و شەش کەسی دیکەش برینداربوون.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: حکومەتی ناوخۆیی هیندستان ڕایگەیاند: هەموو قوتابخانەکانی ویلایەتەکە لە ڕۆژی شەممەدا دادەخرێن، بۆ پاراستنی سەلامەتی قوتابی و مامۆستایان.

 

باکگرواند: زیاتر لە ساڵێک لەمەوبەر شەڕ لە ویلایەتی باکووری ڕۆژهەڵاتی هیندستان لە نێوان زۆرینەی میتیی هیندۆسی و کۆمەڵگەی کوکیی مەسیحی سەریهەڵدا، لەو کاتەوە ململانێکان پەرەی سەندووە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: