ساڵێکی کوشندە بۆ ڕۆژنامەنووسان؛ ساڵی ڕابردوو 99 ڕۆژنامەنووس کوژراون

شەیری بکە لە:
ساڵێکی کوشندە بۆ ڕۆژنامەنووسان؛ ساڵی ڕابردوو 99 ڕۆژنامەنووس کوژراون

لۆگۆی کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان CPJ

ئاڤا نیوز

لە ساڵی 2023 دا 99 ڕۆژنامەنووس لە سەرتاسەری جیهان کوژراون، لەو ژمارەیەش 75%یان لە غەززە بوون، ئەمەش دەبێتە کوشندەترین ساڵ بۆ ڕۆژنامەنووسان لە 10 ساڵی ڕابردوودا.

بۆچی گرنگە: کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان CPJ ساڵانە ڕاپۆرتی خۆی لەبارەی ڕەوشی ڕۆژنامەنووسان لە سەرجەم وڵاتان دەخاتەڕوو، بەمەبەستی کەمکردنەوەی تووندوتیژییەکان دژی ڕۆژنامەنووسان و بەرگریکردن لێیان.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمیتەکە ئاشکرای کردووە، لەو 99 ڕۆژنامەنووسە 77 یان لە شەڕی غەززە کوژراون و 72یان فەڵەستینی بوون، لەگەڵ سێ لوبنانی و دوو ئیسرائیلی.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەگەر شەڕی حەماس و ئیسرائیل ڕووینەدابا، ئەوا ژمارەی کوژرانی ڕۆژنامەنووسان بەراورد بە ساڵی 2022 کەمی دەکرد.


باکگراوند: ئەو ژمارەیە زۆرترین ژمارەی کوژرانی ڕۆژنامەنووسانە لە ساڵی 2015ەوە، هەروەها بەراورد بە ساڵی 2022 ڕێژەکە 44% زیادی کردووە. 

 

ئەمەش بزانە؛ گەورەترین ڕێژەی دابەزین لە کوشتنی ڕۆژنامەنووسان لە ئۆکراینا و مەکسیک تۆمارکراوە، کە لە هەردوو وڵاتەکەدا ژمارەکە لە 13 حاڵەتی کوژرانەوە کەمبووەتەوە بۆ دوو حاڵەت.  بەپێی ڕاپۆرتەکە مەترسیدارترین وڵات بۆ ڕۆژنامەنووسان مەکسیک، سۆماڵ و فلیپینن.

 

 

شەیری بکە لە: