لە کینیا بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە بەشە ناوخۆیی قوتابخانەیەک 31 قوتابی بوونە قوربانی

شەیری بکە لە:
لە کینیا بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە بەشە ناوخۆیی قوتابخانەیەک 31 قوتابی بوونە قوربانی

دیمەنی ساتی سووتانی ئەو بەشە ناخۆیی قوتابخانەیەی لە کینیاکە تیایدا 17 قوربانی لێکەوتەوە. وێنە؛ میدیاکانی کینیا

ئاڤا نیوز

 

 


بەهۆی ئاگر کەوتنەوە لە بەشە ناوخۆییەکی قوتابخانەیەک ناوەڕاستی کینیا 17 قوتابی گیانیان لەدەستدا و دەیان قوتابی دیکەش بە سەختی برینداربوون.

 

وێنە گەورەکە: شەوی 5-8-2024، لە بەشە ناوخۆییەکی قوتابخانەی سەرەتایی  هیڵساید ئەنداراشا لە کینیا، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە 17 قوتابی گیانیان لەدەستدا و 14 قوتابی دیکە بەسەختی بریندار بوون.

 

لێدوانی فەرمی: ویلیام ڕوتۆ، سەرۆکی کینیا ڕایگەیاند: بەرپرسانی پەیوەندیدار ڕاسپێراون بە وردی لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوە ترسناکە بکەن، ئەوانەی بەرپرسیارن لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت و " حکومەتەکەی هاوخەمی خێزانە زیانلێکەوتووەکانە".

 

 

لەلایەکی دیکەوە: گوتەبێژی دەزگای پۆلیسی نیشتمانیی کینیا ڕایگەیاند: ئێستا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە نادیارە، هاوکات ترسی ئەوە هەیە ژمارەی گیانلەدەستدان بەرزبێتەوە چونکە زیاتر لە دەیان کەسی دیکە بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

 


زانیاریی زیاتر: نزیکەی 800 قوتابی لەو بەشە ناوخۆییە دەمێننەوە کە تەمەنیان لە نێوان پێنج بۆ 12 ساڵان دایە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: