مەلا بەختیار لەو بەرپرسانەیە کە نە چەکداری هەیە و نە تێوەگلاوە لە بزنسی گەورە، ئەمەش بەو مانایەی ئەو هەڕەشەیەکی گەورە نییە بۆسەر یەکێتی، بۆیە پرسیارەکە ئەوەیە بۆچی یەکێتی ئەوەی بەرامبەر کرد؟ بۆچی هێزی چەکدار دەباتە سەر دەزگاکەی و ماڵەکەی؟ بۆچی تاقە شوێنێک کە ماویەتی کە ئەویش دەزگای چاودێرە و جگە لە چالاکی ڕۆشنبیری شتێکی دیکە ناکات دادەخرێت؟
دەزگای چاودێر هەمو شەممەیەک چالاکییەکی ڕۆشنبیری ڕێکدەخست و تیایدا ڕەنگ و دەنگە جیاوازەکانی شار گفتوگۆیان دەکرد. هەر ئەو ڕۆشنبیرانەی بەشداربوون لەو چالاکییانە دەنگیان هەڵبڕیایە ئێستا کاری وا نەدەکرا.
یەکێتیی نیشتیمانی نەدەبوو ئەوە بکات کە بەرامبەر مەلا بەختیار کردی، پیاوێک هەموو تەمەنی خۆی بەو حیزبە بەخشی. لە ڕاستیدا ئەوەی بەرامبەر ئەو کرا هیچ تەفسیرێکی سیاسی نییە، چونکە مەلا بەختیار بەو هەموو باکگراوندە مێژوویی و سیاسییەوە خۆی بۆ چالاکی ڕۆشنبیری یەکلاکردبوویەوە و هیچ پلانێکیشی دژ بە یەکێتی نەبوو تەنانەت لیستیشی نەبوو، بۆیە ئەوەی کرا بە تەنیا بڕیارێکی تاکڕەوانەی کەسیی هەرزەکارانەیە.
پرسیار ئەوەیە ئایا سەرکردایەتی یەکێتی ئاگاداری ئەم بڕیارە بوون؟ هەر بەڕاستی سەرکردایەتیی یەکێتی ئاگاداری بڕیار و هەنگاوەکانی حیزبەکەیانن، عیماد ئەحمەد ڕازییە لەوەی بە مەلا بەختیار دەکرێ؟ بە دیوێکی دیکەدا ئەوەی کرا جۆرێک بوو لە بێ مۆراڵی.
ئاخر کەمترین وەفا بۆ خەبات و تەمەنی مەلا بەختیار ئەوەبێ تەنانەت دەزگایەکی ڕۆشنبیریش بە یەکێک لە دۆستەکانی مام جەلال و سەرکردەی سەرەکیی حیزبەکەت بە ڕەوا نەبینی ئیتر مۆراڵ لە کوێدایە؟
لەولاوە ئەمە هەڕەشەیەکی ئاشکرایە بۆ سەر ڕەوشی ئازادی و بوونی سیاسیی کەسایەتییەکان لە سلێمانی کە هەق وایە لەلایەن هەموو ڕۆشنبیرانی کوردستانەوە بێ جیاوازی بیر و ئایدیا ڕەتبکرێتەوە، هەروەها لایەنە سیاسییەکان و حکومەتیش بێ هەڵوێست نەبن بەرامبەر ئەم پەلامارە، چونکە دواجار ئەمە پێشێلکردنێکی ئاشکرای ئازادی سیاسی و رۆشنبیری و لێدانە لە دیموکراسی.
سەنتەری میترۆ جوانی وتووە کە دەڵێ مەلا بەختیار میشێل ڤیڤیۆرکای هێنایە سلێمانی بافل تاڵەبانیش ڕەیان کلدانی.
پایتەختی ڕۆشنبیری بەرەو کوێ دەڕوات؟
دۆستەکانی مام جەلال لە سلێمانی جێگایان نەبێتەوە ئەی دەبێ دۆخی ئەوانەی دیکە چی لێبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا
بەڵگاندنی بەربژێران، لە دواندنی عەقڵەوە بۆ بزواندنی سۆز
11 ئەیلوول
گوتاری خودی (خۆدواندن)
9 ئەیلوول
ههنگاوێكى زێرین و چارهسهرى یهكجارهكى
8 ئەیلوول
لە دیداری سەرۆک بارزانیدا چیم بینی و چیم بیست؟
8 ئەیلوول
بڕیارەکان لە هەولێر یەکلادەبنەوە
8 ئەیلوول
گرنگیی فیلمی کفن لە پیشەسازیی سینەمای کوردیدا
7 ئەیلوول
بەهۆی هاوبەشیی هەواڵگرییەوە ئەمریکا و بەریتانیا لەپێشەوەن
7 ئەیلوول
دۆكترینی سهربازیی ئیسرائیل و جهنگ له ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست
6 ئەیلوول
گوێتان لە سەرۆکوەزیران بوو، چۆن تێیگەیشتن؟
5 ئەیلوول
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
جموجۆڵەکانی چەکدارانی داعش لە سنووری کەرکووک لە زیادبوونە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەندەلاوی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی لیژنەی ماددەی 140 دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سویسرا بە باشترین وڵاتی جیهان دەستنیشان دەکرێت
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاودەبێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی فاکەڵتی پزیشکی زانکۆی کۆیە چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە ڕۆژێکدا 60 تۆن زبڵ و پاشماوە لە هەولێر کۆدەکرێتەوە