سوپای ئیسرائیل لە شاری جنین کشایەوە

شەیری بکە لە:
سوپای ئیسرائیل لە شاری جنین کشایەوە

دیمەنێک لە شاری جنین. وێنە؛ میدیاکانی فەلەستین

ئاڤا نیوز

 


دوای 10 ڕۆژ لە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی، سوپای ئیسرائیل لە شاری جنین، لە کەرتی خۆرئاوای فەلەستین کشایەوە.

 

وێنە گەورەکە: سەرەڕای هێرشە بەردەوامەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە، ئیسرائیل لە کەرتی خۆرئاواش ئۆپەراسیۆنی ئەنجام داوە. 

 

زانیاریی زیاتر: بە هۆی ئۆپەراسیۆنی جنینەوە دەیان کەس، لە ناویاندا منداڵ و پیر، گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون. جگە لەمە بووە هۆی وێرانییەکی زۆری شەقام و باڵەخانەکانی کەمپی جنین. 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم ئۆپەراسیۆنەی ئیسرائیل بە خوێناویترین ئۆپەراسیۆنی سەربازی دادەنرێت کە لە 2022ـەوە لەو ناوچەیە ئەنجامی دابێت.

شەیری بکە لە: