باخی مەلا بەختیار لە مێرگەپان دەستی بەسەردا گیرا

شەیری بکە لە:
باخی مەلا بەختیار لە مێرگەپان دەستی بەسەردا گیرا

مەلا بەختیار، بەرپرسی باڵای پێشووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ئاڤا نیوز

دوای دەستبەسەرداگرتنی دەزگاکانی لە سلێمانی و میوانخانەکەی لە خانەقین، باخی مەلا بەختیار لە مێرگەپان لەلایەن یەکێتی دەستی بەسەردا گیرا.

زانیاریی تایبەت: ئاڤا نیوز زانیویەتی ئەمڕۆ پینجشەممە مەلا بەختیار لە باخەکەی بووە لە مێرگەپان، دوانێوەڕۆی ئەمڕۆ گەڕاوەتەوە سلێمانی، دوای ئەوە هێزێکی کۆماندۆی یەکێتی هەڵیانکوتاوەتە سەر و دەستیان بەسەردا گرتووە.


ئەمەش بزانە: وەک بە ئاڤا نیوز گوتراوە، ئێستا مەلا بەختیار تەنها خانووێکی ماوە، ئەویش کاتی خۆی مام جەلال بە دیاری پێی بەخشیوە و هەر ئەوکات تاپۆکەی بە ناوی خۆیەوە کردووە، بۆیە دەستیان بەسەر ئەویشدا نەگرتووە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: