باڵەخانەی دەزگای چاودێر موڵکی کێیە؟

شەیری بکە لە:
باڵەخانەی دەزگای چاودێر موڵکی کێیە؟

مەلا بەختیار لە چالاکییەکی ڕۆشنبیری لە هۆڵێکی دەزگای چاودێر

ئاڤا نیوز


دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ هێزێکی کۆماندۆ هەڵیکوتایە سەر دەزگای ڕۆشنگەریی چاودێر لە گردی ئەندازیارانی سلێمانی و دەستی بەسەردا گرت، دامەزراوەی دارایی یەکێتی لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، "ئەو باڵەخانەیە موڵکی یەکێتییە و لەمەدوا بە دامەزراوەیەکی تر دەدریت" بەڵام ئاڤا نیوز زانیاری دەستکەوتووە خاوەنداریەتی بۆ یەکێتی ناگەڕێتەوە و موڵکی حکومەتە.

زانیاری بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئەو باڵەخانەیەی ساڵانێکە ناوەندی ڕۆشنگەریی چاودێری لێیە، بەر لە ڕاپەڕینی ئاداری 1991 بینای "ڕیعایەی علمی" بووە و موڵکی حکومەت بووە، دوای ڕاپەڕین وەک موڵکی حکومەت مامەڵەی لەگەڵ کراوە، بەڵام دواتر یەکێتی بۆ کاری حیزبی بەکاریهێناوە، لەدوای ساڵی 2010-ەوە دراوەتە مەلا بەختیار، بووەتە شوێنی بنکەی ڕۆشنگەریی چاودێر و چالاکی ڕۆشنبیری لێ ڕێکخراوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە باڵەخانەی دەزگای ڕۆشنگەریی چاودێر ئەم دامەزراوانە هەبوون: ڕادیۆی مەدەنیەت، پلاتفۆرمی دابڕان، بنکەی گەلاوێژ، ماڵپەڕی گەلاوێژ، ماڵپەڕی چاودێر، ماڵپەڕی ڕوانگە و ڕەخنە، پڕۆژەی پەیکەرسازیی چاودێر، گەلەری چاودێر، هۆڵی کۆنفراسی "شەهید ئازاد هەورامی" و کتێبخانەیەک کە 10 هەزار سەرچاوەی تێدایە. 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: