دەزگای چاودێر هەواڵی دەستبەسەرداگرتنی لەلایەن کۆماندۆ پشتڕاست دەکاتەوە

شەیری بکە لە:

لۆگۆی دەزگای چاودێر و ژمارەیەک کارمەندی کۆماندۆ لەسەر ئۆتۆمبێلێک

ئاڤا نیوز 

 

دەزگای چاودێر هەواڵی هەڵکوتانە سەریان لەلایەن هێزێکی کۆماندۆی یەکێتی بەفەرمی پشتڕاست دەکاتەوە و ڕایدەگەیێنێت، پاسەوانەکان نێردراونەتەوە و دەست بەسەر تەواوی کەلوپەلەکانیدا گیراوە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەزگای چاودێر داخستنی دەزگاکەی پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند: "کاتژمێر 05:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ، هێزێکی کۆماندۆ چوونەتە سەر بارەگای سیاسەتمەدار و ڕۆشنگەر مەلا بەختیار و دەزگای ڕۆشنگەریی چاودێر و بنکەی ڕوناکبیریی گەلاوێژ لە گردی ئەندازیارانی سلێمانی، هێزەکە پاسەوانەکانی دەزگای چاودێریان ئیزنداوە و دەستیان بەسەر تەواوی کەلوپەلی دەزگاکەدا گرتووە".

 

زانیاریی زیاتر: تۆڕی ناوەندیی ڕۆشنگەریی چاودێر، سەرکۆنەی ئەو کردەوەیە دەکات و ئەم کارە بە پێشهاتێکی مەترسیدار بۆ سەر ئازادی نووسین، ئازادیی بیروڕا و ئازادی ویژدان دادەنێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەزگای چاودێر، دەزگایەکی ڕۆشنبیرییە و لەماوەی ڕابردوودا لەڕێگەی چاپکردنی ڕۆژنامە و چالاکی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری لە پارێزگای سلێمانی کاری کردووە، مەلا بەختیار، بەرپرسی باڵای پێشووی یەکێتی خاوەنداریەتی دەکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: