بڕیارێک بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین دەرکرا

شەیری بکە لە:
بڕیارێک بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین دەرکرا

گرافیک، ئاڤا دیجیتاڵ

ئاڤا نیوز


بە ئامانجی دابەزاندنی نرخی بەنزین، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەمەودوا مۆڵەت بە بازرگانان دەدات بەنزین لە شارەکانی دیکەی عێراقەوە هاوردە بکەن.

وێنە گەورەکە: لەماوەی هەفتەیەکدا نرخی هەر لیترێک بەنزین لە شارەکانی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 100 دیناری چووەتەسەر، ساڵانە بۆ ڕێگری لە زیادبوونی نرخی بەنزین وەزارەتی سامانە سروشتییەکان چەند ڕێکارێک دەگرێتەبەر.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان کۆبوونەوەیەکی تایبەتی لەمبارەیەوە کرد، دواتر لە نووسراوێکی فەرمی ڕایگەیاند؛ لە ئەمڕۆوە ڕێگە بە بازرگانان دەدرێت لە شارەکانی دیکەی عێراقەوە بەنزینی بازرگانی هاوردە بکەن، بەڵام لەگەڵ ئەوەدا لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی پارێزگاکان چاودێریی کواڵیتی بەنزین دەکرێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کۆبوونەوەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان سەرەڕای دەرکردنی بڕیاری هاوردەکردنی بەنزینی بازرگانی، باسی ئامادەکارییەکان کراوە بۆ دەستکردن بە دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر ماڵان پێش هاتنی وەرزی سەرما.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: