هێزێکی کۆماندۆ دەست بەسەر دەزگای چاودێردا دەگرێت

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز


ئێوارەی ئەمڕۆ هێزێکی کۆماندۆی یەکێتی هەڵیکوتاوەتە سەر دەزگای چاودێر لە سلێمانی و ئەو پاسەوانانەی لەوێ بوون چەکەکانیان لێ وەرگیراوە و ڕەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە.

زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی نزیک بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ هێزێکی کۆماندۆ هەڵیکوتاوەتە سەر دەزگای چاودێر لە گردی ئەندازیارانی سلێمانی و چەک لە هەموو پاسەوانەکانی دەزگاکە وەرگیراوە و پێیان گوتوون بڕۆنەوە ماڵەوە.

لێدوانی فەرمی: ئاڤا نیوز لەمبارەیەوە پەیوەندی بە مەلابەختیارەوە کرد، بەڵام ئامادەنەبوو ئێستا هیچ قسەیەک بکات و تەنها گوتی: پەیامم دەبێت.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەزگای چاودێر هەواڵەکەی بەفەرمی پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند، "کاتژمێر 05:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ، هێزێکی کۆماندۆ چوونەتە سەر بارەگای سیاسەتمەدار و ڕۆشنگەر مەلا بەختیار و دەزگای ڕۆشنگەریی چاودێر و بنکەی ڕوناکبیریی گەلاوێژ لە گردی ئەندازیارانی سلێمانی، هێزەکە پاسەوانەکانی دەزگای چاودێریان ئیزنداوە و دەستیان بەسەر تەواوی کەلوپەلی دەزگاکەدا گرتووە".

بۆچوونی بەرامبەر: دامەزراوەی دارایی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگەیاند: "بارەگای دامەزراوەی چاودێر موڵكی یەكێتییە و سەرجەم پێداویستییەكانی لەلایەن دامەزراوەی داراییەوە دابینكرابوو, ئێستا لێپرسراوەكەی پەیوەندی بە یەكێتییەوە نەماوە، بۆیە وەرگیراوەتەوە و بەكاردەهێنرێت بۆ راپەڕاندنی ئەركە ڕێكخراوەییەكان و، شوێنەكە تەرخان دەكرێت بۆ دامەزراوەیەكی تر كە خزمەت بە بەرژەوەندیی گشتی و گەشەپێدانی سلێمانی و خەڵكەكەی بكات".

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەزگای چاودێر، دەزگایەکی ڕۆشنبیرییە و لەماوەی ڕابردوودا لەڕێگەی چاپکردنی ڕۆژنامە و چالاکی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری لە پارێزگای سلێمانی کاری کردووە، مەلا بەختیار لە دوایین بەرپرسیارێتییەکانی لەنێو یەکێتی بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی و ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای بەرژەوەندییەکانی یەکێتی بوو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: