ڕێباز حەملان: کاک مەسرور بە دەنگی خەڵک دەبێتەوە سەرۆکوەزیران

شەیری بکە لە:
ڕێباز حەملان: کاک مەسرور بە دەنگی خەڵک دەبێتەوە سەرۆکوەزیران

ڕێباز حەملان

ئاڤا نیوز 

 

ڕاوێژکاری ئابووریی سەرۆکوەزیران بارزانی ڕایدەگەیێنێت: کاک مەسرور بە ئۆکەی هاونیشتمانیانی کوردستان و بە دەنگی خەڵک ئێستا سەرۆکی حکومەتە، بە دەنگی خەڵک و هاونیشتمانیان لە کابینەی داهاتووشدا هەر سەرۆکی حکومەتە.

 

لێدوانی فەرمی: ڕێباز حەملان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەم هەڵبژاردنەش وەکو هەموو هەڵبژاردنەکانی دیکە، لەسەر ئاستی عێراق و کوردستان هەر یەکەم بووە و هەر یەکەمیش دەبێت. بۆ کابینەی داهاتووش سەرۆکوەزیران خۆی دایدەنێت، ئەو سەرۆکوەزیرانەش بە لایەنەکانی دیکە دەڵێت دەتوانن بێن و ئێوەش وەزیرتان هەبێت و ئێوەش بێن لەوانەیە جێگرتان هەبێت.

 

لەلایەکی دیکەوە: ئەوانەی قسە لەسەر سەرۆکوەزیران بارزانی دەکەن لە خودایان داوایە کاک مەسرور دەرفەتی ئەوەیان پێ بدات بۆ ماوەی یەک کاتژمێر لەگەڵی دابنیشن، ئەوانەی قسە لەسەر کاک مەسرور دەکەن خواخوایانە لە بۆنەیەک کاک مەسرور ببینن لە وێنەیەک دەربکەون لە تەنیشت یان پشتی کاک مەسرور بن، یان لە شوێنێک بیبینن و تەوقەیەکەکی لەگەڵدا بکەن.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: