ڕاوێژکارێکی سوودانی: سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەڵەی کرد

شەیری بکە لە:
سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق - میدیای عێراقی

سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق - میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز

 

ڕاوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژە بۆ هەبوونی فشارێک لەسەر حکومەت دەکات بەهۆی چەند دۆسیەیەکەوە، پێشی وایە سەرۆکی دەستەی دەستپاکی "هەڵەی" کرد، دەبوو ئەو قسانە لای سەرۆکوەزیران بکات نەک لە دەرەوەی کەناڵە فەرمییەکان.

 

وێنە گەورەکە: کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیی سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق لە هەولێر و هەڵدانەوەی چەند دۆسیەیەکی گەندەڵی و تێوەگلانی چەند بەرپرسێکی باڵا لەنێو حکومەت و دەسەڵاتی دادوەریی کاردانەوەی فراوانی بەدوای خۆیدا هێنا.

 

لێدوانی فەرمی: ئیبراهیم سومەیدعی، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق لە میانی دیدارێکی تەلەڤزیۆنیدا ڕایگەیاند: حکومەت لەژێر فشاردایە بەهۆی چەند دۆسیەیەکەوە، لەوانە دۆسیەی دزیی سەدە، دواتر تۆمەتبارکردنی هەبوونی تۆڕێکی سیخوڕی و دواجار کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکەی دادوەر حەیدەر حەنوون، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی.

 

زانیاریی زیاتر: بەگوتەی سومەیدعی هیچ تۆڕێکی گوێگرتن لە پەیوەندییەکان نییە و دەڵێت: "لەوانەیە بەشێک لە کارمەندانی نووسینگەی سەرۆکوەزیران گرووپێکی فشاریان پێکهێنابێت و هەندێک پێشێلکاری ڕوویدابێت، هاوکات توانایەکی تەکنیکی و دەسەڵات و ڕەزامەندیی دادوەرییان نەبووە بۆ ئەوەی گوێ لە پەیوەندی هیچ بەرپرسێک بگرن".

 

لەلایەکی دیکەوە: پەیوەست بە کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکەی سەرۆکی دەستەی دەستپاکی، سومەیدعی دەڵێت: "سوودانی لەگەڵ ئەوە نییە هیچ کارێکی فەرمی لە دەرەوەی کەناڵە فەرمییەکان بڵاوبکرێتەوە، دادوەر حەنوون هەڵەی کرد، دەبوو بچێتە لای سەرۆکوەزیران و سەرۆکوەزیرانیش لەسەر ئەو بابەتە لەگەڵ دەسەڵاتی دادوەری گفتوگۆ بکات، ئەگەر سەرکەوتوونەبوو ئینجا بچێتە لای لایەنەکانی نێو چوارچێوەی هەماهەنگی".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: