پاپا فرانسیس و ئیمامی گەورەی ئەندەنووسیا بانگەوازێکی هاوبەش واژۆ دەکەن

شەیری بکە لە:
پاپا فرانسیس و ئیمامی گەورەی ئەندەنووسیا بانگەوازێکی هاوبەش واژۆ دەکەن

پا پا فرانسیس بە سەردانێکی سێ ڕۆژە لە ئەندەنووسیایە، سەرچاوە: AFP

ئاڤا نیوز

پاپا فرانسیس و ئیمامی گەورەی جاکارتا لەبەردەم مزگەوتی ئیستیقلال لە پایتەختی ئەندەنووسیا، بانگەوازێکی هاوبەشیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی "ململانێکانی پێشێلی ئایینی" و بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا واژۆ کرد.

چیرۆکی سەرەکی: پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان بە سەردانێکی سێ ڕۆژە لە ئەندەنووسیایە و گفتوگۆی نێوان ئایینەکان یەکێکە لە تەوەرە سەرەکییەکانی سەردانەکەی. لە ئەندەنووسیا 242 ملیۆن موسڵمان و نزیکەی هەشت ملیۆن کاسۆلیک دەژین.

لێدوانی فەرمی: نەسڕەدین عومەر، ئیمامی گەورەی جاکارتا گوتی: دوو پەیامی گرنگمان هەیە، یەکەمیان مرۆیی و دووەمیان چۆن ژینگەکەمان بپارێزین؟ هەروەها پاپا فرانسیس گوتی: شەڕ و قەیرانی ژینگە داهاتووی مرۆڤایەتی دەخەنە مەترسییەوە. پێویستە هەموومان بەرپرسیاریێتییەکەی هەڵبگرین.

بۆچی گرنگە: ئامانج لەم بانگەوازە پاراستنی ئاشتی و ئارامیی مرۆڤایەتییە لە جیهان، دوور لە ڕق و ململانێی ئایینی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: