مەرجەكانی دامەزراندنی وانەبێژانی زانکۆ و پەیمانگەکان ڕاگەیێنران

شەیری بکە لە:
مەرجەكانی دامەزراندنی وانەبێژانی زانکۆ و پەیمانگەکان ڕاگەیێنران

تابلۆی باڵەخانەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

ئاڤا نیوز 


وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سەبارەت بەو وانەبێژانەی بڕیاری دامەزراندن دەیانگرێتەوە ڕوونكردنەوە دەدات و مەرجەکان ئاشکرا دەکات.

وێنە گەورەکە: هاوکات لەگەڵ دامەزراندنی وانەبێژانی قوتابخانەکان کە ژمارەیان 38 هەزارە، وانەبێژان لە زانکۆ و پەیمانگەکانیش گرێبەستیان بۆ دەکرێت و مووچەکانیان لە 500  هەزارەوە بۆ ملیۆنێک و 200 هەزار دینار دەبێت.

زانیاریی بەدەستهاتوو: وەزارەتی خوێندنی باڵا گشتاندنێكی بۆ سەرجەم زانكۆ و دامەزراوە حكومییەكانی هەرێمی كوردستان ناردووە و، جەخت دەكاتەوە دامەزراندن ئەو وانەبێژانە دەگرێتەوە كە لە ساڵانى خوێندنى (2019-2020) تاوەکو (2023-2024) وانەیان گوتووەتەوە لە زانکۆ و دامەزراوەکانى دیکەى سەر بە وەزارەتى خوێندنى باڵا.

له‌هه‌مان كاتدا: وەزارەتی خوێندنی باڵا داوای بەڵگەنامەى پێویست دەکات بیسەلمێنێت كەسەكە بە کردارى وانەبێژ بووە، واتە "پارەی وەرگرتبێت یان ناوى لە خشتەى وانەگوتنەوەدا هەبووبێت یان فەرمانى زانکۆیی هەبێت".

ئەوەش بزانە: ڕۆژی دووشەممە 9-9-2024ی دوایین وادەیە زانكۆ و پەیمانگەكان ناوەكان بەپێی ناوەڕۆكی گشتاندنەكە و پاش وردبینیكردن بنێرن. بەپێی داتاکان ڕەنگە دامەزراندن نزیکەی دوو هەزار وانەبێژ بگرێتەوە.

شەیری بکە لە: