کۆچی پێشوەختەی فلامینگۆکان بۆ تاڵاوی کانی بەرازان لە مەهاباد دەستیپێکردووە

شەیری بکە لە:
کۆچی پێشوەختەی فلامینگۆکان بۆ تاڵاوی کانی بەرازان لە مەهاباد دەستیپێکردووە

باڵندەی فلامینگۆی کۆچەر-وێنە ئاژانسی سەدا و سیما

ئاڤا نیوز

 

فلامینگۆکان تاوەکو کۆتایی مانگی 10 میوانی تاڵاوەکە دەبن، دوای ئەوە لەگەڵ دابەزینی پلەکانی گەرما کۆچ دەکەن بۆ ناوچەکانی باشوور.

 

چیرۆکی سەرەکی: بەپێی ئاژانسی هەواڵی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ناوەندیی مەهاباد، تاڵاوی کانی بەرازان لە مەهاباد، کە یەکەمین شوێنی تەماشاکردنی باڵندەیە لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئێستا میوانداری فلامینگۆی کۆچبەر دەکات.

 

لێدوانی فەرمی: فارووق سولەیمانی، بەرپرسی بەشی پاراستنی ژینگەی شاری مەهاباد ڕایگەیاندووە: ئەمساڵ بەهۆی بەرزیی پلەکانی گەرما، فلامینگۆکان زووتر لە ساڵانی ڕابردوو کۆچیان بۆ تاڵاوی کانی بەرازان کردووە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بوونی خۆراکی باش و کەشوهەوای گونجاو و پارێزراویی گیانلەبەرە کێوییەکانی تاڵاوی بەرازان لەو هۆکارانەن، کە باڵندە کۆچبەرەکان ئەم شوێنە بۆ کۆچکردن و زاوزێکردن هەڵدەبژێرن. بەگشتی 30 هەزار جۆری باڵندە لەم تاڵاوەدا دەژین.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: