نەتەنیاهۆ حەماس بە ڕەتکردنەوەی مەرجەکانی ئاگربەست تۆمەتبار دەکات

شەیری بکە لە:
نەتەنیاهۆ حەماس بە ڕەتکردنەوەی مەرجەکانی ئاگربەست تۆمەتبار دەکات

بێنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل.وێنە؛ ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز

 

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل حەماس بەوە تۆمەتبار دەکات "هەموو ئەو داواکارییانە ڕەتدەکاتەوە" کە لە میانی دانووستانە نێودەوڵەتییەکاندا پێشنیارکرابوون بۆ گەیشتن بە ئاگربەست لە کەرتی غەززە لە بەرامبەر ئازادکردنی ئەو بارمتانەی دەستبەسەرکراون.

 

وێنە گەورەکە: دوای  ئەوەی حەماس شەش بارمتەی ئیسرائیلی لە غەززە کوشت، نەتەنیاهۆ دەیەوێت لەگەڵ حەماس ڕێکبکەوێت بۆ گەڕانەوەی بارمتەکانی دیکە کە هێشتا لە ژیاندا ماون، ئەمەش دوای ئەوەی ماوەی چەند ڕۆژێکە هەزاران کەس ڕژاونەتە سەر شەقامەکانی تەلئەڤیڤ لە ئیسرائیل و داوای ڕێکەوتن  و ئازاد کردنی بارمتەکان دەکەن.

 

لێدوانی فەرمی: نەتانیاهۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: کاتێک هەوڵ دەدەین بنەمایەک بۆ دەستپێکردنی دانووستان بدۆزینەوە، ئەوان ڕەتیدەکەنەوە و دەڵێن، هیچ شتێک نییە بۆ گفتوگۆکردن. بۆیە هیوادارم ئەوە بگۆڕێت چونکە دەمەوێت ئەم بارمتانە ئازاد بکرێن.

 

گۆشەیەکی دیکەی ڕووداوەکە: نەتەنیاهۆ هەوڵ دەدات خۆی لە ناڕەزایەتی خەڵکی ئیسرائیل بپارێزێت، ئەمەش دوای ئەوەی تۆمەتبارکرا بەوەی وەک پێویست هەوڵی نەداوە بۆ پاراستنی بارمتەکان.

 

باکگراوند: ماوەی 11 مانگە شەڕ لە غەززە بەردەوامە و زیاتر لە 40 هەزار خەڵکی غەززە بەهۆی بۆردوومانە بەردەوامەکانی ئیسرائیل کوژراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: