سێ گۆڕی نوێی بە کۆمەڵ لە ئەنبار دۆزرانەوە

شەیری بکە لە:
سێ گۆڕی نوێی بە کۆمەڵ لە ئەنبار دۆزرانەوە

وێنەی گۆڕە بە کۆمەڵەکە - میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز  


فەرمانگەی کاروباری گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە دامەزراوەی شەهیدان لە عێراق، دۆزینەوەی سێ گۆڕی نوێی بە کۆمەڵی لە پارێزگای ئەنبار ڕاگەیاند.


وێنە گەورەکە: عێراق بەیەکێک لەو وڵاتانە دادەنرێت کە زۆرترین گۆڕی بە کۆمەڵی لەسەر ئاستی جیهان تێدایە، بەگوێرەی هیومان ڕایتس ۆوچ، لەنێوان 250 هەزار بۆ یەک ملیۆن کەس بێسەروشوێنن، مەزندە دەکات زۆربەیان لە گۆڕی بەکۆمەڵەکاندا نێژرابن.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرمانگەی کاروباری گۆڕە بەکۆمەڵەکان ڕایگەیاند: تیمەکانمان پشکنینێکی تەکنیکی سەرەتاییان بۆ سێ شوێن کردووە، دوانیان لە قەزای سەقلاویە لە هەردوو ناوچەی جەمعیە و شیحە، ئەوەی سێیەمان لە حەبانییە بووە.


زانیاریی زیاتر: هەموو کارەکانی دۆزینەوە و دۆکیۆمێنتکردن بە یاوەری هێزە ئەمنییەکان کراوە، بۆ ئەوەی بخرێنە ژێر دەسەڵاتی یاسای کاروباری گۆڕە بەکۆمەڵەکان و دواتر دەخرێنە ناو داتابەیسی فەرمانگەکە بە مەبەستی خستنە ناو پلانی ساڵانەی کردنەوە و هەڵکەندن و ناسینەوەی قوربانیان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: