21 کەس بەهۆی نقومبوونی بەلەمێک لە دەریای ناوەڕاست بێسەروشوێن بوون

شەیری بکە لە:
21 کەس بەهۆی نقومبوونی بەلەمێک لە دەریای ناوەڕاست بێسەروشوێن بوون

بەلەمێکی کۆچبەران لە کاتی پەڕینەوە بۆ کیشوەری ئەوروپا

ئاڤا نیوز

 


بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ناوەڕاست نقوم دەبێت. بەگوێرە کۆمسیاری پەنابەران لە ئیتاڵیا، 20 کەس لە ڕووداوەکەدا بێسەروشوێن بوون.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەشی ئیتاڵیا لە کۆمیسارانی باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، 20 کۆچبەر دوای نقوومبوونی بەلەمەکەیان لە دەریای ناوەڕاست، لە نزیک دوورگەی لامپێدوسای ئیتاڵیا، بێسەروشوێن بوون.

 

لەلایەکی دیکەوە: گوتەبێژی UNHCR چیارا کاردۆلێتی لە ئێکس نووسیویەتی: بەپێی قسەی ڕزگاربووان، بەلەمێک لە دەریای ناوەڕاستدا بە ژمارەیەک سەرنشینەوە بێسەروشوێن بووە. هەروەها ئەو حەوت کەسەی لەلایەن تیمەکەمانەوە ڕزگارکراون، لە دۆخێکی سەختدان.


لەلایەکی دیکەوە: میدیاکانی ئیتاڵیا دەڵێن: 21 کەس بێسەروشوێنن سێیان منداڵن.

 

باکگراوند:  بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە ساڵی 2023 زیاتر لە سێ هەزار کۆچبەر دوای هەوڵدان بۆ پەڕینەوە لە دەریای ناوەڕاست بێسەروشوێن بوون.

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: