لە ئەمریکا بەهۆی دەستدڕێژی گولـلە چوار قوتابی کوژران

شەیری بکە لە:
لە ئەمریکا بەهۆی دەستدڕێژی گولـلە چوار قوتابی کوژران

چەند قوتابییەک لە ئەمریکا ناڕەزایەتیی بەرامبەر ڕووداوەکانی تەقەکردن دەردەبڕن. وێنە؛ میدیاکانی ئەمریکا

ئاڤا نیوز

 

لە ڕووداوێکی تەقەکردن لە قوتابخانەیەکی ئامادەیی لە ویلایەتی جۆرجیا لە ئەمریکا، چوارکەس کوژران و نۆ کەسی دیکە بریندار بوون.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەسەڵاتدارانی ویلایەتی جۆرجیا ڕایانگەیاند، بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە چوار کەس لە شوێنی ڕووداوەکە گیانیان لەدەست داوە و نۆ کەسی دیکەش گواستراونەتەوە بۆ چەند نەخۆشخانەیەک.

 

کاردانەوەکان: جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ڕاستەوخۆ دوای ڕووداوەکە گوتی: نابێت ئەمریکا لەمە زیاتر ئەم جۆرە ڕووداوانە بە ئاسایی قبووڵ بکات.

 

ئەمەش بزانە: بایدن پێیوایە، ئەم ڕووداوە لەبڕێی دڵخۆشی گەڕانەوەی قوتابیان بۆ وەرزێکی نوێی خوێندن، بیرخستنەوەیەکی ترسناکی تووندوتیژی بۆ قوتابیان دروست دەکات.

شەیری بکە لە: