میدیاكاران پێشوازی لە بڕیارێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن

شەیری بکە لە:
میدیاكاران پێشوازی لە بڕیارێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن

لۆگۆی وەزارەتی ڕۆشنبیریی هەرێمی كوردستان

ئاڤا نیوز


بە بڕیاری ‌ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، ڕێنمایی ژمارە یەكـی ساڵی 2023 تایبەت بە كاری میدیايی هەرێمی كوردستان، هەڵوەشێنرایەوە. بڕیارەكە لەلایەن رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنیی و ئەكادیمیی و میدیاكاران پێشوازیی لێكرا.


لێدوانی فەرمی : د.شوان ئادەم ئەیڤەس، سەرۆكی ڕێكخراوی چاودێریی میدیای كوردیی بە ئاڤا نیوزی گوت "ستایشی هەڵوەشاندنەوەی ڕێنمایی كاری میدیایی دەكەین".


لەلایەكی دیكەوە: هۆزان قادر، سەرۆكی ڕێكخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان،بە ئاڤا نیوزی  گوت "پێشوازی لە بڕیارەكەی ‌ئەنجوومەنی وەزیران دەكەین، لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی ڕێنمایی ژمارە یەكـی ساڵی 2023 تایبەت بە كاری میدیايی لە هەرێمی كوردستان، بڕیارێكی گرنگ و پێویست  بوو". 


ئەوەی پێویست بیزانیت: ئێستا كار بە ڕێنمایی پێشوو ژمارە یەكـی ساڵی 2014 ڕێنمایی ڕێكخستنی فریكوێنسی سپەیس لە هەرێمی كوردستان دەكرێت.


باكگراوند: پێشتر وەزارەتی ڕۆشنبیريی ڕایگەیاند، ڕێنمایی ژمارە یەكـی ساڵی 2023 تایبەت بە كاری میدیايی هەرێمی كوردستان هەم بۆ ڕێكخستنی میدیای بینراو و بیستراو و هەم بۆ تۆماركردن و ڕێكخستنی میدیای ئەلیكترۆنییە لە هەرێمی كوردستاندا.
 

شەیری بکە لە: