عێراق و ئێران ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوانیان بەرز دەکەنەوە

شەیری بکە لە:
عێراق و ئێران ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوانیان بەرز دەکەنەوە

دەروازەیەکی نێوان عێراق و ئێران

ئاڤا نیوز  

 

ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان عێراق و ئێران 10 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە، بەگوێرەی ئەو لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتنانەش کە لەنێوان هەردوولادا واژۆکراون، بەغداد و تاران دەیانەوێت ڕێژەکە بۆ 20 ملیار دۆلار بەرز بکەنەوە.


وێنە گەورەکە: عێراق بە یەکێک لە گەورەترین بازارەکان بۆ ساغکردنەوەی کاڵای ئێرانی دادەنرێت، تاران ساڵانە 2200 بەرهەمی جۆراوجۆر هەناردەی عێراق دەکات، 50%ـی هەموو خاوەنکارانی ئێرانیش لە بازاری عێراقدا بەرهەمەکانیان ساغ دەکەنەوە.


لێدوانی فەرمی: نەسیر عەبدولموحسین، باڵیۆزی عێراق لە ئێران ڕایگەیاند: بەگوێرەی ڕێککەوتن و لێکتێگەیشتنەکانی نێوانیان، بەغدا و تاران کار بۆ ئەوە دەکەن ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوانیان بۆ 20 ملیار دۆلار بەرز بکەنەوە، هاوکات کاریش دەکەن بۆ زیاتر بەهێزکردنی پەیوەندییە بازرگانی، کولتووریی و پیشەسازییەکانی نێوانیان.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ