بڕیار لەسەر دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن دەدرێت

شەیری بکە لە:
بڕیار لەسەر دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن دەدرێت

ژمارەیەک قوتابی بنەڕەتی لە پۆلێکی خوێندن، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز 

 

بڕیارە سبەی پێنج شەممە ئەنجوومەنی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە، بڕیار لەسەر دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی قوتابخانەکان دەدرێت.


لێدوانی فەرمی: سامان سوەیلی، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان وادەی دەسپێکی ساڵی نوێی خوێندنی قوتابخانەکان دیاری نەکراوە.


ئەوەی پێویستە بزانیت: بەگوتەی سامان سیوەیلی، سبەی پێنج شەممە ئەنجوومەنی وەزارەتی کۆدەبێتەوە بڕیار لەسەر دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی قوتابخانەکان دەدرێت.


زانیاریی زیاتر: وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیاری داوە 22/ 9/ 2024 لە قوتابخانەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی عێراق، یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنی ساڵی خوێندن بێت.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: