بەلەمێک بە 20 کەسەوە لە میانمار بێسەروشوێن دەبێت

شەیری بکە لە:
بەلەمێک بە 20 کەسەوە لە میانمار بێسەروشوێن دەبێت

دیمەنێک لەڕووباری میکۆنگ، سەرچاوە: NST

ئاڤا نیوز


بەلەمێک بە 20 سەرنشینەوە لە نێوان لائۆس و میانمار و تایلەند بێسەروشوێن دەبێت و پێشبینی دەکرێت سەرجەم سەرنشینەکانی گیانیان لەدەست دابێت.


چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ چوارشەممە 4-8-2024، لەسەر ڕووباری میکۆنگ لە ناوچەی "سێگۆشەی زێڕین" لە نێوان لائۆس، میانمار و تایلەند، بەهۆی بارانبارینی بەخووڕ و تەوژمی بەهێز بەلەمێک بە 20 سەرنشینەوە بێسەروشوێن بوو.
 

لێدوانی فەرمی: مانۆپ سێناکول، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای چیانگ ڕای باکووری تایلەند ڕایگەیاند، ڕووداوەکە لەکاتی "تەوژمی بەهێز" لەسەر ڕووباری میکۆنگ ڕوویداوە کە سێ وڵاتەکە دابەش دەکات.

لەلایەکی دیکەوە: نێی ڕەنگ، گوتەبێژی سوپای میانمار ڕایگەیاند، "تا ئێستا وردەکارییەکان نەزانراون، بەوپێیەی هێشتا بە هاوکاری لەگەڵ دەسەڵاتدارانی لائۆس بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکە دەکەین".

باکگراوند: ئەم جۆرە ڕووداوانە لە میانماردا باون، بەهۆی ئەوەی وڵاتێکی هەژارە، ئامێرەکانی گواستنەوەی ئاوی سەرەتایین و ڕێساکانی سەلامەتی بەشێوەیەکی لاواز جێبەجێ دەکرێن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: