تۆڕێکی قاچاخی شوێنەوار لە بابل هەڵدەوەشێنرێتەوە

شەیری بکە لە:
تۆڕێکی قاچاخی شوێنەوار لە بابل هەڵدەوەشێنرێتەوە

ژمارەیەک پارچە شوێنەوار، وێنە: ئەرشیف

ئاڤا نیوز

هێزە ئەمنییەکانی پارێزگای بابل تۆڕێکی بازرگانی و بەقاچاخبردنی شوێنەواریان دەستگیر کرد و دوای لێکۆڵینەوە دادگایی دەکرێن.

چیرۆکی سەرەکی: هێزێکی هاوبەشی هەواڵگیریی نیشتمانی و بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی ڕێکخراو، لە بۆسەیەکدا ژمارەیەک کەسیان بەتۆمەتی بەقاچاخبردن و فرۆشتنی شوێنەوار دەستگیر کرد.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ژمارەی تۆمەتباران سێ کەس بووە، کاریان بەقاچاخبردن و فرۆشتنی شوێنەوار بووە و کۆمەڵێک پارچەی بە بەهای شوێنەوارییان  لێ گیراوە، لەوانە دراوی سەردەمی کۆن.

زانیاریی زیاتر: تۆمەتباران دراونەتە دادگا و پارچە شوێنەوارەکانیش بۆ بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوار گەڕێنراونەتەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی داتاکانی حکومەتی عێراق 18 هەزار شوێنی شوێنەواری لە عێراقدا هەن، بەڵام تاوەکو ئێستا تەنیا 8٪ یان خزمەتگوزارییان بۆ دابین کراوە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: