بەهەمیشەییکردنی پرسی فەرمانبەرانی گرێبەست یەکلایی دەکرێتەوە

شەیری بکە لە:
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران - ئەرشیف

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران - ئەرشیف

ئاڤا نیوز 

 

پرسی بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست دوای تەواوبوونی بەگرێبەستکردنی وانەبێژانی قوتابخانە، زانکۆ و پەیمانگەکان،  لە ئەنجوومەنی وەزیران  یەکلایی دەکرێتەوە، 30 هەزار فەرمانبەری گرێبەست سوودمەند دەبن.

 

وێنە گەورەکە: 30 هەزار فەرمانبەری هەرێمی کوردستان بەگوێرەی سێ جۆر گرێبەست کاردەکەن (دارایی، گەشەپێدان و ڕۆژانە) بەسەر وەزارەتەکاندا دابەشکراون، 34 ملیار و 600 ملیۆن دینارە تێچووی مووچەی مانگانەیانە، پڕۆسەی بەهەمیشەییکردنیان پێنج بۆ 10 ملیاری پێویستە.

 

لێدوانی فەرمی: سەنگاو حەمە یەکێک لە نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەستە و بە ئاڤا نیوزی گوت، "داتا و زانیاری کە لەسەر فەرمانبەرانی گرێبەست داواکرابوو ئامادە کراوە، ماوەتەوە سەر ئەوەی بخرێتە بەرنامەی کار لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران دەنگی لەسەر بدرێت".

 

زانیاریی زیاتر: دوای ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیران و دەرچوونی بڕیارەکە، ساڵی یەکەم وەک تاقیکردنەوە دەبێت، لە ساڵی دووەمەوە فەرمانبەران پارەیان بۆ زیاد دەکرێت، بەشێکی فەرمانبەران گەیشتوونەتە تەمەنی خانەنشینی و بە بڕیارێک خانەنشین دەکرێن.

 

باکگراوند: لە کۆبووەنەوەی ژمارە 130ـی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کە 08-05-2024 کرا، ڕێکارەکانی بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست خرایەڕوو و لیژنەیەک بۆ بەدواداچوون لەسەری پێکهێنرا.

شەیری بکە لە: