دەستەی دەستپاكیی عێراق لە دەنگۆی گەندەڵیی یۆنامی دەكۆڵێتەوە

شەیری بکە لە:
دەستەی دەستپاكیی عێراق لە دەنگۆی گەندەڵیی یۆنامی دەكۆڵێتەوە

لۆگۆی یۆنامی لە عێراق

ئاڤا دیجیتاڵ


دەستەی دەستپاکیی عێراق رایگەیاند، لێکۆڵینەوە لە دەنگۆی گەندەڵیی نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق " یۆنامی " دەکەن، کە رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویکردبووەوە. 


ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەستەی دەستپاکیی عێراق پەیوەندی کردووە بە نووسەری راپۆرتەکەی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانییەوە، بۆ ئەوەی روونکردنەوەو بەڵگەی پێبدات بۆ ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی کارمەندانی نەتەوەیەکگرتووەکانی کردووە لە عێراق بیانسەلمێنێت.


لە لایەکی دیکەوە: جگە لە دەستەی دەستپاکیی عێراق، تیمێکی نەتەوەیەکگرتووەکانیش کە لە نیویۆرک پێکهاتووە لێکۆڵینەوە دەکات لەو راپۆرتەی رۆژنامەکە بڵاویکردووەتەوە، هەرکاتێک گەیشتن بە ئەنجامێک وردەکارییەکان بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکەن. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان