بەتۆمەتی ناپاکی زانایەکی ڕووسی 15 ساڵ زیندانی دەکرێت

شەیری بکە لە:
بەتۆمەتی ناپاکی زانایەکی ڕووسی 15 ساڵ زیندانی دەکرێت

دیمەنی ئەلێکساندەر شیپلیۆک، زانای دیاری بواری فیزیای ڕووسیا کە بە 15 ساڵ زیندانی سزادراوە، وێنە: سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز

 

دادگایەکی ڕووسیا ئەلێکساندەر شیپلیۆک، زانای دیاری بواری فیزیای، بە تۆمەتی ناپاکی بە 15 ساڵ بەندکردن سزا دا.

 

وێنە گەورەکە: لە ماوەی ڕابردوودا چەندین زانا و شارەزایانی بواری مووشەک کە خێراییان لە سەروو دەنگەوەیە بە تۆمەتی ناپاکی لە ڕووسیا دادگایی کراون.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: شیپلیۆک، 57 ساڵە و بەڕێوەبەری دامەزراوەی کریستیانۆڤیچ بووە، یەکێکە لە دامەزراوە زانستییە باڵاکانی ڕووسیا لە سیبیریا، لە ساڵی 2022 دەستگیر کراوە و ئەمڕۆ 3-9-2024 بڕیاری دادگای بۆ دەرچووە. 

 

باکگراوند: لەماوەی رابردوو هەر یەک لە ئاناتۆلی ماسلۆڤ و ڤالیری زوگینتسێڤ، هاوکارانی شیپلیۆک بە تۆمەتی ناپاکی دەستگیر کران. ماسلۆڤ، تەمەن 78 ساڵ لە مانگی ئایاری ڕابردوو بە 14 ساڵ زیندانی سزا درا.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: