پەڕەی سۆمای خولی دووەمی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12 بڵاودەكرێتەوە

شەیری بکە لە:
پەڕەی سۆمای خولی دووەمی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12 بڵاودەكرێتەوە

پەڕەی سۆمای پۆلی دوانزە

ئاڤا نیوز

 

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەڕێی ماڵپەڕێكەوە پەڕەی سۆمای خولی دووەمی تاقیكردنەوەكانی قوتابیانی پۆلی 12 بڵاودەكاتەوە.

 

چیرۆكی سەرەكی: ئەمشەو سێشەممە 3-9-2024، وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەڕێگەی ماڵپەری ئەزموونەكانەوە، ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی پۆلی 12ی ئامادەیی بۆ ساڵی 2023 - 2024 ڕاگەیاند.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەكان كاتژمێر 10:30 خولەكی ئەمشەو سێشەممە وەزارەتی پەروەردە لەڕێگەی ماڵپەری ئەزموونەكانەوە پەڕەی سۆمای سەرجەم قوتابیانی پۆلی 12ی بەشداربووی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەم بڵاودەكاتەوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ساڵانە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکان، سەرجەم پەڕەی سۆمای یەک بە یەکی تاقیکردنەوەکان لەڕێگەی لینکێکەوە دەدرێتەوە قوتابییان، بۆ ئەوەی سەیری وەڵامەکانیان بکەن و هیچ گومانێکیان نەمێنێت.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ