ئیسرائیل سەركردەیەكی باڵای حیزبوڵڵای لوبنان و جێگرەكەی دەكوژێت

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل سەركردەیەكی باڵای حیزبوڵڵای لوبنان و جێگرەكەی دەكوژێت

ئاڤا نیوز


سوپای ئیسرائیل پشتڕاستی کردەوە، لە هێرشێکدا عەلی دبس، یەکێک لە سەرکردەکانی حیزبوڵڵای لوبنان و جێگرەکەی و یاریدەدەرێکی دیکەی لە لوبنان کوژراون.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: عەلی محەممەد دبس، فەرماندەی هێزەکانی ڕەدوانی حیزبوڵڵا لە لوبنان، ئیبراهیم عیسا و یاریدەدەرێکی دیکەی کوژران، هێرشەکە لە ڕێگەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل کراوە و بە دیاریکراویی فەرماندەیی هێزەکانی حیزبوڵڵا لە لوبنان کراوەتە ئامانج.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوتەی میدیاکانی ڕۆژئاوا فەرماندەیی هێزەکانی ڕەدوانی حیزبوڵڵا لقێکی تایبەتی چەکدارانی حیزبوڵڵای لوبنانە و ڕاستەوخۆ لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە ڕاهێنانیان پێ دەکرێت. 

 

باکگراوند: لە حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە، کە شەڕ لەنێوان حەماس و ئیسرائیل سەریهەڵداوە، ناوبەناو گرژی سەربازیی لەنێوان حیزبوڵڵای لوبنان و ئیسرائیل ڕوودەدات، دوای ئەوەی حیزبوڵڵا وەک پاڵپشتی بۆ حەماس چەند جارێک مووشەکی گرتە ئیسرائیل، بەوهۆیەشەوە دەیان کەس لە سنووری لوبنان ئیسرائیل کوژراون کە بەشێکی زۆریان سڤیلن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان