یەکێتیی ئەوروپا بۆ مەنگۆلیا: دەبوو پووتین دەستگیر بکەن

شەیری بکە لە:
یەکێتیی ئەوروپا بۆ مەنگۆلیا: دەبوو پووتین دەستگیر بکەن

ڤلادیمێر پووتین و سەرۆکی مەنگۆلیا. وێنە؛ بی بی سی

ئاڤا نیوز

 


یەکێتیی ئەوروپا ڕەخنە لە مەنگۆلیا دەگرێت کە نەیتوانیوە فەرمانی دادگەی تاوانە نێودەوڵەتییەکان بۆ دەستگیرکردنی ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ ئەو وڵاتە جێبەجێ بکات.

 

لێدوانی فەرمی: گوتەبێژی یەکێتیی ئەوروپا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: یەکێتیی ئەوروپا لە مەنگۆلیا نیگەرانە کە دەوڵەتێکی ئەندامە لە پەیڕەوی ناوخۆی ڕۆمای دادگەی نێودەوڵەتی تاوانەکان، بەڵام پابەند نەبووە بە ئەرکەکانی خۆی بۆ دەستگریکردنی ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا.

 

ئەمەش بزانە: پێشتر ئۆكراینا داوای لە مەنگۆلیا كردبوو، ڤلادمێر پووتین سەرۆكی ڕووسیا دەستگیربكات و ڕادەستی ئۆكراینای بكات. لە ڕاگەیێنراوێكیشدا مەنگۆلیا داواكارییەكەی ئۆكراینای ڕەتكردەوە و گوتی پووتین دەستگیر ناكەین.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: