عەبدی؛ ئەمریکا بەڵێنی پێداوین توركیا فڕۆكەی 16 لە دژمان بەكارناهێنێت

شەیری بکە لە:
عەبدی؛ ئەمریکا بەڵێنی پێداوین توركیا فڕۆكەی 16 لە دژمان بەكارناهێنێت

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەكانی هەسەدە.. سەرچاوەی وێنە: عەرەبییە

ئاڤا نیوز


مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات ( هەسەدە) رایگەیاند، ئەمریكا بەڵێنی ئەوەی پێداون ڕێگە نادەن توركیا فڕۆكە F-16  لە دژیان بەكاربهێنێت، كە بەمدواییە ئەمریكا ڕەزامەندی دا بە توركیای بفرۆشێت.


بۆچی گرنگە: توركیا بە كڕینی فڕۆكەی جەنگی F-16 دەیەوێت توانا سەربازیەكانی زیاتر بكات بەتایبەتیش لە ڕووبەڕووبەنەوەوەی (شەڕڤانانی هەسەدە و گەریلاكانی پەكەكە)، بەڵام ئەم بەڵێنەی ئەمریكا بۆ عەبدی، وادەكات توركیا نەتوانێت ئەو فڕۆكانە لە "بۆردوومانەكانی رۆژئاوای كوردستان" بەكاربهێنێت.


لێدوانی فەرمی: "مەزڵوم عەبدی دوای ئەوەی سەردانی واشنتنی كردووە، ڕایگەیاندووە " لەلایەن ئەمریكاوە بەڵێنمان وەرگرتووە، فڕۆكەی جەنگی   F-16 كە واشنتن بە ئەنقەرەی فرۆشتووە توركیا لە دژی ئێمە بەكاری ناهێنێت". 


باكگراوند: دوای ئەوەی پەرلەمانی توركیا بە ئەندامبوونی سویدی لە ناتۆ پەسەند كرد، لە 26 مانگی ڕابردوودا، ئەمریكا و توركیا بە بڕی 23 ملیار دۆلار مامەڵەی فرۆشتنی 40 فڕۆكەی سەربازیی جۆری F-16 یان كرد. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: