سەرۆکوەزیرانی عێراق لەسەر لێدان لە خۆپێشاندەران هاتە دەنگ

شەیری بکە لە:
سەرۆکوەزیرانی عێراق لەسەر لێدان لە خۆپێشاندەران هاتە دەنگ

سەرۆک وەزیرانی عێراق

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکوەزیرانی عێراق لەسەر لێدان لە دەرچووانی پیشە پزیشکی و تەندروستییەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هاتە دەنگ و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی ڕاسپارد تاوەکو بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە بکات.

 

چیرۆکی سەرەکی: لە خۆپیشاندنی ئەمڕۆی دەرچووانی پیشە پزیشکی و تەندروستییەکان لە ناوچەی سەوزی بەغدا، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە توندوتیژیان بەرامبەرکرا وە بە دەیان خۆپیشاندەر برینداربوون.

 

لێدوانی فەرمی: باسم عەوادی گوتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند: محەممەد شیاع سوودانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان؛ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی ڕاسپارد بۆ ئەوەی بەدواداچوون بکات، بۆ ئەو بارودۆخەی کە لە میانی خۆپیشاندانەکانی دەرچووانی پیشە تەندروستییەکانی ئەمڕۆی بەغدا ڕوویدا.

 

زانیاریی زیاتر: سەرۆکوەزیران هاوکات فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ڕاسپارد بۆ ئەوەی لە هەموو خۆپیشاندانێکی داهاتوودا ئامادەیی مەیدانی هەبێت، بەمەبەستی ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەوەی ئەمڕۆ ڕوویدا لە پێکدادان لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران.

 

لەلایەکی دیکەوە: سوودانی ئەو لیژنەیەی ڕاسپارد کە هەفتەی ڕابردوو پێکهێنرابوو، بە سەرۆکایەتی وەزیری تەندروستی، بۆ ئەوەی لە ماوەی یەک هەفتەدا ڕاپۆرتی خۆی سەبارەت بە چارەسەرکردنی کێشەی دەرچووانی پیشەی پزیشکی و تەندروستی پێشکەش بکات.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: