سوید بەهۆی پلانی كوشتنی دوو جوو لەگەڵ ئێران ناكۆكە

شەیری بکە لە:
سوید بەهۆی پلانی كوشتنی دوو جوو لەگەڵ ئێران ناكۆكە

سەرچاوەی وێنە: شەرقلئەوسەت

ئاڤانیوز


بەگوتەی وەزیری دەرەوەی سوید بەهۆی پلانی كوشتنی چەند نوێنەرێكی جووەكان لەلایەن دوو هاوژینەوە كە ئێران ڕەوانەی وڵاتەكەی كردوون، نێوانیان لەگەڵ ئێران تێكچووە.


چیرۆكی سەرەكیی: هەفتەی ڕابردوو ڕادیۆی سوید بڵاویكردەوە دوو هاوژین بە ناوەكانی مەهدی ڕەمەزانی و فریشتە سناعی  لە ساڵی 2021دا گومانی ئەوەیان لێ كراوە پلانی كوشتنی چەند نوێنەرێكی جووەكانی سویدیان هەیە.


"دوو هاوژینەكە كاریان بۆ سوپای پاسداران كردووە، لە ساڵی 2017 وەك پەنابەری ئەفغانی هاتوونەتە سوید و وێنە و زانیارییان لەسەر سێ كەسی جوو كۆ كردووەتەوە، لە نیسانی 2021دا بە تۆمەتی كاری تیرۆریستی دەستگیر كراون، بەڵام لەبەر ئەوەی بەڵگەیان لەسەر نەبووە، ئازادكراون و لە 2022دا نێردراونەتەوە بۆ ئێران".


لێدوانی فەرمی: تۆبیاس بیلسترۆم، وەزیری دەرەوەی سوید ڕایگەیاند: بێگومان شتێكی ئێجگار خراپە وڵاتێك هەوڵ دەدات پلانی كوشتن لەسەر خاكی ئێمە ئەنجام بدات، ئەوەی كە سیخوڕی ئێران لەسەر خاكی سوید پلانی كوشتنی هاووڵاتیی سوید دەگێڕن،  بێگومان شتێكە زۆر بە شێلگیری وەریدەگرین.


"زۆر بە ڕوونیی لە هاوتا ئێرانییەكەم گەیاند كە چۆن لەوە دەڕوانین و ئەمە كاریگەریی لەسەر پەیوەندیی دوو وڵاتەكەمان دەبێت، بابەتەكەش لەگەڵ هاوتاكانم لە یەكێتیی ئەوروپا باس دەكەم".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان