پاسە کۆنەکانی سلێمانی دەگۆڕدرێن

شەیری بکە لە:
پاسە کۆنەکانی سلێمانی دەگۆڕدرێن

پاسە کۆنەکانی سلێمانی، وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

ژووری بازرگانی سلێمانی پلانێکی داوە بە سەندیکای شۆفێران، دەیانەوێت پاسە کۆنەکانی هێڵی گواستنەوەی ناو شاری سلێمانی بگۆڕن.

 

وێنە گەورەکە: بەهۆی ئاسانکاری گومرگی بۆ هێنانی ئۆتۆمبێل، ساڵانە هەزاران ئۆتۆمبێلی قەبارە جیاواز لە وڵاتانەوە دەهێنرێن بۆ هەرێمی کوردستان.

 

لێدوانی فەرمی: عوبێد ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بە ئاڤا نیوزی گوت: هەنگاوی سەرەتایی دەستیپێکردووە، لەلایەن ژووری بازرگانی پلانێک دراوەتە سەندیکای شۆفێران بۆ ئەوەی بە دروستی داتای پاسە کۆنەکانی ناو شاری سلێمانیمان پێ بدەن.

 

لەلایەکی دیکەوە: جەلال ئەبوبەکر، سەرۆکی سەندیکای شۆفێران لە سلێمانی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: یەکەم دانیشتن ئەنجامدراوە، سەرەتا داتای تەواوەتی پاسە کۆنەکان کۆدەکەینەوە و دەیدەین بە ژووری بازرگانی، دواتر باس لە جۆری ئەو پاسانە دەکرێت کە دەهێنرێن.

 

زانیاریی زیاتر: سەرۆکی سەندیکای شۆفێران دەڵێت: ئەو پاسانەی دەهێنرێن دەبێت بە قیستی زۆر کەم بدرێن بە شۆفێران، لەبەر ئەوەی ئێستا ڕۆژانە پاسەکان تەنیا دوو سەفەری ناوشار دەکەن و داهاتیان زۆر کەمە، ئەگەر نرخیان زۆر بێت ناتوانن پاسەکان بگۆرن.

 

بۆچی گرنگە: ئەو پاسانەی کۆنن ژمارەیان نزیکەی 400 پاسە، کە تەمەنی هەر یەکێکیان نزیکەی 40 ساڵە و بەشێکیان دووکەڵ زیان بەخشیان زۆرە و کاریگەری خراپیان لەسەر ژینگە هەیە.

 

باکگراوند: لە شاری سلێمانی 18 هێڵی پاس هەیە، کۆی گشتییان نزیکەی هەزار و 300 پاسە، لەو ژمارەیە نزیکەی 400 پاسیان کۆنن.


 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: