چەند کۆمپانیایەک لە لیستی کۆمپانیا سزادراوەکان دەردەهێنرێن

شەیری بکە لە:
چەند کۆمپانیایەک لە لیستی کۆمپانیا سزادراوەکان دەردەهێنرێن

ژمارەیەک حاجی لەسەر کێوی عەرەفە لە کاتی بە جێگەیاندنی فەریزەی حەج

ئاڤا نیوز

 

بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە مۆڵەتی کارکردنی نزیکەی پێنج کۆمپانیای دیکەی ڕاگرت، کە ئەمساڵ خەڵکییان بە ڤیزای گەشتیاری یەک ساڵە بردبوو بۆ حەج.


وێنە گەورەکە: ئەمساڵ بەهۆی گیانلەدەستدانی ژمارەیەکی زۆری حاجییان، بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەیان کۆمپانیا دەستپێکرد کە ڤیزای گەشتیاری یەک ساڵەیان بۆ هاونیشتمانیان وەرگرتبوو.

 

لێدوانی فەرمی: کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لەماوەی ڕابردوودا 91 کۆمپانیای حەج و عومرە سزا دران و مۆڵەتی کارکردنیان ڕاگیرا، بەڵام دوای ئەوەی لیژنەی هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ، ئەوقاف و داواکاری گشتی کارییان لەسەر ئەو بابەتە کرد، ئێستا بە دوو لیستی جیاواز نزیکەی 38 کۆمپانیا بێتاوان دەرچوونە و خەریکی مامەڵەکردنن بۆ وەرگرتنەوەی مۆڵەتەکانیان.

 

زانیاریی زیاتر: کاروان ستوونی گوتیشی: لیژنەکە بەردەوامن لە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ ئەو کۆمپانیایانەی، کە هێشتا ناویان لە لیستی کۆمپانیا سزا دراوەکانە و هەر کاتێک بێتاوان دەرچوون مۆڵەتەکانیان پێ دەدرێتەوە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: