ئەمریکا لە دژی فرۆشتنی پۆڵای ئەمریکییە بۆ ژاپۆن

شەیری بکە لە:
ئەمریکا لە دژی فرۆشتنی پۆڵای ئەمریکییە بۆ ژاپۆن

کامالا هاریس- وێنە: میدیای ئەمریکا

ئاڤا نیوز

 

بەربژێری دیموکراتەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا، دەڵێت دەبێت پۆڵای ئەمریکی بە خاوەندارێتی ناوخۆیی ئەمریکا بمێنێتەوە.


وێنە گەورەکە: کامالا هاریس جێگری سەرۆکی ئەمریکا 2-9- 2024 لە دەرکەوتنی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی لەگەڵ سەرۆک جۆ بایدن لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا لە دژی پلانی کڕینی کۆمپانیای پۆڵاینی ئەمریکایە لەلایەن گەورەترین کۆمپانیای پۆڵاسازی ژاپۆنەوە، بەڵێنیدا ئابوورییەک بوونیاد بنێت کە بۆ خەڵکی چینی کرێکار باش بێت.


لێدوانی فەرمی: کامالا هاریس، بەربژێری دیموکراتەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا ڕایگەیاند: "کۆمپانیای پۆڵای ئەمریکی "کۆمپانیایەکی مێژوویی ئەمریکییە و زۆر گرنگە بۆ میللەتەکەمان کە کۆمپانیا بەهێزەکانی پۆڵای ئەمریکی بپارێزێت''.


بۆچی گرنگە: کۆمپانیای پۆڵای ئەمریکی U.S Steel لە ساڵی 1901 دەمەزراوە، بارەگای سەرەکی لە شارە پیشەسازییەکەی ویلایەتی پێنسیلڤانیایە، کە بە یەکێک لە گۆڕەپانه گرنگەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دادەنرێت.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: