سەرەڕای ناڕەزاییەکان هەمواری یاسای باری کەسیی لە بەرنامەی کاری پەرلەماندایە

شەیری بکە لە:
سەرەڕای ناڕەزاییەکان هەمواری یاسای باری کەسیی لە بەرنامەی کاری پەرلەماندایە

پەرلەمانی عێراق - میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز  

 

سەرەڕای ناڕەزاییەکانی چالاکوانان و بەشێک لە سیاسەتمەدار و پەرلەمانتاران، ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای باری کەسیی دەکات.


وێنە گەورەکە: ڕەشنووسی هەمواری یاسای باری کەسیی ڕووبەڕووی ناڕەزایی فراوانی بەشێک لە ژنان، پەرلەمانتاران، یاساناسان و سیاسەتمەداران بووەتەوە و وەک هەوڵێک بۆ بەشوودانی کچان لە تەمەنێکی کەمەوە ناوی دەبەن، هەمواری یاساکەش بە ستەمکردن بەرامبەر ژنان لەلایەن پیاوانەوە لەقەڵەم دەدەن.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بەرنامەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێشەممەی بڵاوکردەوە و شەش بڕگە لەخۆ دەگرێت، یەکێک لە بڕگەکانی دانیشتنەکە بریتییە لە گفتوگۆ و خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای باری کەسیی ژمارە 188ـی ساڵی 1959.


لە لایەکی دیکەوە: محەممەد خەفاجی، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: دوای خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای باری کەسیی، ڕەشنووسی پڕۆژەیاساکە ئاراستەی لیژنەکەی ئەوان دەکرێت تاوەکو ڕاپۆرتی خۆیانی لەسەر ئامادە بکەن.

 

زانیاریی زیاتر:"لەو باوەڕەشدام سەرەڕای ناڕەزاییەکان، بەڵام هەمواری یاساکە تێدەپەڕێنرێت".


 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: