یەکێتیی ئەوروپا چاودێری هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسیی لە عێراق دەكات

شەیری بکە لە:
یەکێتیی ئەوروپا چاودێری هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسیی لە عێراق دەكات

خۆپیشاندان دژی هەمواری یاسای باری کەسیی لە عێراق - میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز


نێردەی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق ڕایگەیاند، لەنزیکەوە چاودێری هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسیی دەکات و ئومێدی وایە هەموارەکە لەگەڵ چوارچێوەی یاسای عێراقی و نێودەوڵەتی بگونجێت.


وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای باری کەسیی دەکات، بەشێک لەلایەنەکان و پەرلەمانتارانیش دژی هەموارەکەن و پێیان وایە ململانێی مەزهەبی زیاتر دەکات و مافی ژنانیش پێشێل دەکات.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: نێردەی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: یەکێتیی ئەوروپا شیکاریی بۆ ڕەشنووسی هەمواری یاسای باری کەسیی دەکات و بۆ زانینی هەڵوێستی لایەنەکانییش لەسەر ڕەشنووسەکە، لەگەڵ هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان لە پەیوەندی داین.
 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: