ئاڤا نیوز ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە ئاگرەکەی پەروێزخان ئاشکرا دەکات

شەیری بکە لە:
ئاڤا نیوز ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە ئاگرەکەی پەروێزخان ئاشکرا دەکات

ئاڤا نیوز


دوای هەشت ڕۆژ لە کەوتنەوەی ئاگرەکەی گۆڕەپانی بارهەڵگرانی دەروازەی پەروێزخان، ئاڤا نیوز ئەنجامی لێکۆڵینەوەی ئەو لیژنەیە ڕادەگەیێنێت کە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکیهێنابوو.

 

وێنە گەورەکە: ڕۆژێک دوای ڕووداوەکە، بەهۆی هەبوونی گومان لە کەوتنەوەی ئاگرەکە، وەزارەتی ناوخۆ بەپێی یاسای ژمارە 9ی ساڵی 2009 لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی پێنج کەسی پێکهێنا.

 

زانیاریی تایبەت: لیژنەکە سەردانی شوێنی ڕووداوەکەیان کردووە، دەرکەوتووە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە بووتڵێکی بچووکی غاز بووە، ئەو شۆفێرەی سووتا و گیانی لەدەست دا لەنێوان دوو تانکەر بەمەبەستی لێنانی چا بووتڵە غازەکەی داگیرساندووە.

 

زانیاریی زیاتر: قوربانییەکە شۆفەری تانکەر و خەلکی مووسڵ بوو، دوو برای دیکەیشی لەگەڵ بووە، هیچ کەسێکیش لەسەر ڕووداوەکە دەستگیرنەکراوە و هیچ داوایەکی یاساییش تۆمارنەکراوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێوارەی ڕۆژی 26-8-2024، ئاگرێکی گەورە لە گۆڕەپانی وەستانی تانکەرەکانی دەروازەی پەروێزخان کەوتەوە، کەسێک گیانی لەدەست دا و حەوت کەسیش بریندار بوون. بەهۆی ئاگرەکە 15 تانکەر سووتان و زیانی ملیۆنان دۆلاری لێکەوتەوە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: