سەلامەتترین هێڵە ئاسمانییەکانی جیهان

شەیری بکە لە:
سەلامەتترین هێڵە ئاسمانییەکانی جیهان

فڕۆکەیەکی قەتەر ئێروەیز لکاتی فڕین. وێنە: Qatar Airways

ئاڤا نیوز

 

وێبسایتی ئێرلاین رەیتینگ، لیستی سەلامەتترین هێڵە ئاسمانییەکانی جیهانی بڵاوکردووەتەوە و ئەمساڵ کاری لە سەر هەڵسەنگاندنی 385 کۆمپانیای فڕۆکەوانی کردووە. 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی ڕیزبەندیی وێبسایتی ئێرلاین رەیتینگ:

- سەلامەتترین کۆمپانیای فڕۆکەوانی ئێر نیوزلاندە.

-هێڵی ئاسمانیی کانتاسی ئوسترالی، پلەی دووم گرتووە.

- پلەی سێیەم بۆ کۆمپانیای ڤێرجین ئوسترالی بووە.

- ئیتیحاد ئێروەیزی ئیماراتی پلەی چوارەمە.

- قەتەر ئێروەیز، لە پلەی پێنجە.

 

زانیاریی زیاتر: ئەم ڕیزبەندییە لەسەر بنەمای چەند پێوەرێک دانراوە؛ گرینگترینیان ئەوەیە کە لە ماوەی ساڵانی رابردوودا هێڵە ئاسمانییەکە تووشی چەند ڕووداو بووە، راپۆرتی پشکنینە نێودەوڵەتییەکان، ڕاپۆرتی دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی بواری فڕۆکەوانی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: