پووتین  لەگەڵ سەرۆکی مەنگۆلیا کۆدەبێتەوە

شەیری بکە لە:
پووتین  لەگەڵ سەرۆکی مەنگۆلیا کۆدەبێتەوە

سەرۆکی ڕووسیا و مەنگۆلیا - وێنە: AFP

ئاڤا نیوز


ڤلادیمیر پووتین سەرۆكی ڕووسیا لەكاتێكدا بە تاوانی جەنگ تۆمەتباركراوە و داوای دەستگیركردنی كراوە، سەردانی مەنگۆلیای كرد و چاوی بە هاوتا مەنگۆلییەکەی کەوت.


وێنە گەورەکە: ڕۆژی 3-8-2024، دوای سەردانەکەی ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا بۆ مەنگۆلیا، لەلایەن پاسەوانانی شەرەفەوە پێشوازیی لێکرا کە وەک بەرهەڵستکارییەک لە دژی دادگە و کیێڤ و ڕۆژئاوا و گرووپەکانی مافەکانی مرۆڤ دادەنرێت کە هەموویان داوای دەستگیرکردنی دەکەن.


لە لایەکی دیکەوە: کیێڤ داوای لە مەنگۆلیا کرد فەرمانی دەستگیرکردن بۆ پووتین جێبەجێ بکات، لە کاتێکدا دادگەی تاوانی نێودەوڵەتی هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند هەموو ئەندامەکانی "پابەندن" بە دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی دادگە داوایان کردووە.


 زانیاریی بەدەستهاتوو: ئۆکراینا بە تووڕەییەوە کاردانەوەی خۆی بەرامبەر ئەو گەشتە دەربڕیوە و مەنگۆلیا تۆمەتبار دەکات بە "هاوبەشیکردن" لە "تاوانەکانی جەنگ"  دوای ئەوەی دەسەڵاتداران لە فڕۆکەخانە پووتینیان دەستگیر نەکردووە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەردانەکەی پوتین بە بۆنەی 85 هەمین ساڵیادی سەرکەوتنی یەکلاکەرەوەی هێزەکانی مەنگۆلیا و سۆڤیەت بوو بەسەر ئیمپراتۆریەتی ژاپۆن، هاوکات گرنگیدان بە  پڕۆژەی ئابووری و پیشەسازی بەڵێندەری نێوان هەردوو وڵات.


باكگراوند: مەنگۆلیا دەکەوێتە نێوان ڕووسیا و چین، پەیوەندییەکی کولتووری نزیکی لەگەڵ مۆسکۆ هەیە.
 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ