سەرۆکوەزیران بارزانی پێشانگەی هایتێکس لە هەولێر دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
سەرۆکوەزیران بارزانی پێشانگەی هایتێکس لە هەولێر دەکاتەوە

گرافیکی ئاڤا نیوز

 ئاڤا نیوز


پێنجەمین پێشانگە و کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی هایتێکس لە هەولێر دەكرێتەوە، 150 کۆمپانیا لەسەر  ئاستی جیهان بەشدار دەبن. 


وێنە گەورەکە: کاتژمێر 10:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە لە پێشانگەی نێودەوڵەتی هەولێر، پێشانگەی هایتێکس دەکرێتەوە، کە گەورەترین کۆنفڕانس و پێشانگەی ساڵانەیە لەسەر ئاستی عێراق.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: پرسی سەرەکی زیرەکی دەستکرد، کشتوکاڵ، بانک، فیتنیک و کارسازی دەبێت، سەدان کۆمپانیای نێوخۆیی و جیهانیی نوێترین داهێنانەکانیان نمایش دەکەن.


لێدوانی فەرمی: فەرهەنگ برادۆستی، سەرپەرشتی پێشانگاکە بە ئاڤا نیوزی گوت: "پێشانگەکە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت، 150 کۆمپانیای جۆراوجۆر لە 21 وڵاتی جیهان بەشدارن.


زانیاریی زیاتر: پێشانگەکە لە سێ بەشی سەرەکی پێکدێت، بەشی کۆمپانیاکان، بەشی پڕۆژەی بچووک و بەشی کۆنفڕانسی هایتێکس.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ