ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی 12 ڕادەگەیێنرێت

شەیری بکە لە:
ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی 12 ڕادەگەیێنرێت

قوتابییانی پۆلی 12 لە کاتی تاقیکردنەوە

ئاڤا نیوز

 

لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی 12ی ئامادەیی ڕادەگەیێنرێت.

زانیاریی تایبەت: بەپێی ئەو زانیارییانەی لە وەزارەتی پەروەردە بە ئاڤا نیوز دراون، ئەمڕۆ سێشەممە یان سبەی چوارشەممە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی 12 بە هەرسێ بەشی زانستی و وێژەیی و پیشەیی ڕادەگەیێنرێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە خولی دووەم نزیکەی 105 هەزار قوتابی بەشداری تاقیکردنەوەکانیان کردبوو، وەک خولی یەکەم لەڕێگەی لینکی ماڵپەڕی ئەزموونەکان دەتوانن ئەنجامەکان وەرگرنەوە.

باکگراوند: ڕۆژی 17-8 تاقیکردنەوەی خولی دووەمی پۆلی 12 دەستیپێکرد و ڕۆژی 2-9 تاقیکردنەوەکان کۆتاییهات.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: